چۆن ماسییەک بوە هۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە کەنەدا؟

KNN : Kurdish News Network
10:10 - 07/08/2025
هەمەڕەنگ
+
-


تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شاری ئاشکرۆفت لە ڕۆژئاوای کەنەدا دوای لێکۆڵینەوە لە ڕوداوێكی ئاگرکەوتنەوە،  گەشتونەتە هۆکارێکی چاوەڕواننەکراو و باوەڕپێنەهێنراو، کە کەوتنەخوارەوەی ماسییەک لە ئاسمانەوە هۆکاری ئاگرەکە بوە.


هەمەرەنگ:KNNC

دوای ئەوەی لە 30ی تەموزدا،  بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە ڕاپۆرتی "ئاگرێکی گەورە"یان پێگەیشت و بە خێرایی وەڵامی شوێنی ڕوداوەکەیان دایەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نزیکەی 488 گاڵۆن ئاویان بەکارهێناوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.

دوا بەدوای کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، دەستکرا بە لێکۆڵێنەوە لە هۆکاری ئاگرەکە و دوای لێکۆڵینەوەیەکی خێرا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند؛ ئاگرەکە بەهۆی ماسییەکەوە هەڵگیرساوە، وێنەی زەوییە سوتاوەکە و پاشماوە سوتاوەکانی ماسیەکەی بڵاوکردوەتەوە، لەگەڵ نوسراوەکەدا کە  و بە تەنزەوە دەڵێت؛ "بەڵێ ئەوە ڕاستت خوێندەوە، ماسییەکە گەشتێکی نائاسایی هەبوە".


بەپێی لێکۆڵینەوەکان نزیکترین ڕوبار نزیکەی دوو میل لە شوێنی ئاگرکوژێنەوەکە دورە، ئەمەش وایکردوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە باوەڕیان بەوە هەبێت کە باڵندەیەکی ماسیگر ماسیەکەی لە ئاوەکە دەرهێناوە و دواتر لەکاتی فڕینیدا خستویەتیە خوارەوە و ماسیەکە بەر هێڵەکانی کارەبا کەوتوە و بەهۆیەوە پریشکی ئاگر دروست بوە و چیمەنی زەویەکە سوتاوە و بوەتە هۆی دروست بونی ئاگرەکە.

هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەکە گریمانەی ئەوەشی خستوتە رو کە ڕەنگە باڵندەکە بەهۆی فشاری گەرمییەوە ماسیەکەی خستبێتە خوارەوە، و بە گاڵتە جارییەوە دەڵێت؛ "یان ڕەنگە بێزار بووبێت لە خواردنی ماسی کاڵ و ویستبێتی ماسی برژاو بخوات"

لە پۆستێکی دواتردا، بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە بەردەوام بو لە گاڵتەکردن بە روداوەکە و  ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو ماسییە  دەستبەسەرکراوە ولێکۆڵێنەوە لەگەڵیدا بەردەوامە" و دادوەر رێگەی نەداوە بە کەفالەتیش ئازاد بکرێت.


تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە نزیکەی 4800 گاڵۆن ئاویان بەکارهێناوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، کە لە لای ڕۆژهەڵاتی ڕێگایەکی خێرا کەوتوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی قەبارەی ئاگرەکە تاڕادەیەک بچوکە، بەڵام دوکەڵی ئاگرکەوتنەوە کێوییەکانی دیکەی کەنەدا لەم هەفتەیەدا بەردەوام ووە لە مەترسی لەسەر کوالێتی هەوا لە بەشێک لە ڕۆژئاوای ناوەڕاست و باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا.

1238 جار خوێندراوەتەوە