بانکی ناوەندی عێراق،
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، تەواوی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە کە باس لە
ڕاگرتنی مامەڵەکردن بە دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە دەکەن لە بانکەکەدا .
هەواڵ:KNNC
دوای دەنگۆی راگرتنی
مامەڵەکردن بە دۆلار و دراو بیانییەکان لە بانکی ناوەندی، ئەمڕۆ چوارشەممە،
بانکەکە ڕاگەیندراویکی بڵاوکردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی( CBI_ بانکی ناوەندی عێراق) لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاندوە، ئەو هەواڵانەی بڵاوبنەتەوە سەبارەت بە ڕاگرتنی مامەڵەی دۆلار
لە بانکی بەغدا یان ڕاگرتنی یەدەگی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی بۆ حەواڵەی دەرەکی، دورن
لە راستییەوە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، "بانکەکە
بەشێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە کاردەکات، بەپێی ئەو ڕێنمای و ڕێسایانەی کە CBI پەیڕەوی لێدەکەن".
1314 جار خوێندراوەتەوە