وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماری قوربانیەکانی 24 کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە کە بەهۆی برسێتیەوە گیاناین لەدەستداوە
هەواڵ: KNNC
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئەمڕۆ پێنجشەممە،
تۆمارکردنی چوار حاڵەتی مردنی نوێی بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی لە کەرتی غەززە لە
ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە مردن بەهۆی برسێتی لە غەززە بەرزبوەتەوە بۆ 197کەس
وەزارەتەکە ئەمڕۆ لە پۆستێکدا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە: " ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی برسێتیەوە گەیشتە
197 کەس کە 96یان منداڵن".
وەزارەتەکە دووپاتی کردەوە کە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە
بەردەوام لە خراپتربووندایە بەهۆی ئابڵوقە و کەمیی کەلوپەلی خۆراک و پزیشکی و بەر بەو دۆخە نەگیرێت کارەساتی گەورەی مرۆیی رودەدەن.
76 جار خوێندراوەتەوە