چەندین یاسای نوێ بۆ تۆپی پێ زیادکرا

KNN : Kurdish News Network
04:50 - 06/08/2025
وەرزش
+
-

لیژنەى یاسادانان لە یەکێتى تۆپى پێى جیهان چەند یاسایەکى نوێى دەرکردوە، کە لە وەرزى نوێدا جێبەجێدەکرێن.

هەواڵ: KNNC

رۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردەوە،  یاسا نوێیەکان بەم جۆرەدەبن کە یەکێک لە یاساکان پەیوەستە بە ماوەى هێشتنەوەى تۆپ لەلایەن گۆڵچییەوە کاتێک تۆپى بە دەست گرتووە، کە بەگوێرەى یاسا نوێکە تەنیا هەشت چرکە بۆى هەیە تۆپەکە لەدەستیدا بهێڵێتەوە، دەنا لێدانى سوچ بۆ تیپى بەرامبەر هەژماردەکرێت.

 

هەر بە پێی یاسا نوێیەکانی تۆپی پێ دەبێت ناوبژیوانی یاری رونکردنەوە بدات بۆ هاندەرانی ئامدەبوی یاریگا لەسەر بڕیارەکانی ڤار



یاسایەکى دیکە، کە رووداوەکانى وەرزى رابردووەوە بوە هۆی گۆڕینی  حاڵەتی    دووجار بەرکەوتنى تۆپە لە ساتى جێبەجێکردنى لێدانى سزادا کە بە پێی یاسا نوێیەکە، ئەگەر دووجار پێ بەر تۆپ بکەوێت لێدانەکە دووبارەدەکرێتەوە، بەپێچەوانەى پێشووەوە، کە یاریزانەکە لێدانە سزاکەى لەدەستدەدا، هەر وەک بەسەر جولیان ئەلڤارێزى هێرشبەرى یانەى ئەتلەتیکۆ مەدریددا هات لە بەرامبەر یانەى ریاڵ مەدرید لە وەرزى رابردوودا.

203 جار خوێندراوەتەوە