ڕۆدریگۆ دوای بێئومێد بونی لە ڕیاڵ مەدرید، نزیکە لە توتنهام

KNN : Kurdish News Network
04:18 - 31/07/2025
وەرزش
+
-




تۆڕی "کۆت ئۆفساید"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ڕۆدریگۆ هێرشبەری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، ڕەنگە یانەی داهاتوی خۆی دیاریکردبێت، لە دوای بێ ئومێد بونی لە یانەی شاهانە و زانیارییەکان دەڵێن؛  یانەی داهاتوی هیرشبەرەکە تۆتنهام ئینگلیزییە.

وەرزش:KNNC


دوای ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە بۆی دەرکەوتوە،  لە پلانەکانی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەردا جێی نابێتەوە لە یانەی شاهانەدا جێگەی نابێتەوە، ڕۆدریگۆ پێشوازی لە بیرۆکەی گواستنەوە بۆ لەندەن دەکات تا پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات.



لە هەمان کاتدا، یانەی شاهانە  پێشوازی لە فرۆشتنی یاریزانەکە دەکات و یاەیزانەکە لە لیستی چاودێریی چەندین یانەی گەورەی ئینگلیزیدایە، لەوانە لیڤەرپوڵ، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ  توتنهام  نزیکترینە.



بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕیال مەدرید داوای 70 ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی (نزیکەی ٩٠ ملیۆن یۆرۆ) کردوە لە بەرامبەر دەستبەرداربون لە یاریزانە بەڕازیلیەکە و یانە ئینگلیزییەکەش ئامادەی تێدایە ئەو برە پارەیە بۆ گواستنەوەی رۆفریگۆ خەتج بکات.



پێشبینیش دەکرێت، لە زوترین کاتدا، هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە و ڕاگەیاندنی پەیوەندیکردنی یاریزانەکە بە ڕیزەکانی تۆتنهامەوە.

112 جار خوێندراوەتەوە