کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری
تورکیا، ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە گفتوگۆی نەخشەڕێگای پڕۆسەی ئاشتی نێوان کورد و
تورکیا و کۆبونەوەکانی شاندی ئیمراڵی دەکات.
هەواڵ:KNNC
کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری
تورکیا، بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆدەبێتەوە، نەخشەڕێگای پڕۆسەی
ئاشتی نێوان کورد و تورکیا و ئەو ڕێكخستنە یاساییانەی کە لە دوای بڕیاری پەکەکە بۆ
چەكدادان پێویستە بیگیرێتەبەر و کۆبونەوەکانی شاندی ئیمراڵی و دەمپارتی تاوتوێ
دەکرێت.
بە گوێرەی ئەو بەرنامەی
کارەی میدیاکانی تورکیا باسیان کردوە، لە تەوەری دوەمدا، پرسی زۆربونی ڕوداوەکانی
ئاگرکەوتنەوە کە تەنها لەماوەی دو رۆژدا 150 ئاگر لەسەرتاسەری تورکیا کەوتوەتەوە گفتوگۆ
دەکات.
جگە لە تاوتوێکردنی شەڕی
ئیسرائیل و ئێرانیش، باس لە ئەنجامی چەند کۆبونەوەیەکی ئەردۆغان دەکرێت کە لە
پەراوێزی سەردانەکەی بۆ لاهای ئەنجامیداوە.
65 جار خوێندراوەتەوە