ئێران رەخنە لە سەرۆکى
ئەمەریکا دەگرێت بەوەى "یاریی" بە وڵاتەکەیان دەکات لەبارەى پرسى
لابردنى سزاکانەوە و نایەوێت چارەسەرى کێشەى نێوان هەردو وڵات بکات.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقائى، وتەبێژى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ دەبێت وتەکانى
ترەمپ لە چوارچێوەى یاریی دەرونى و راگەیاندن وەربگرین نەک هەوڵێکى جددى بۆ
چارەسەرى کێشەکان و پێشخستنى گفتوگۆکان.
دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى
ئەمەریکا دواى وتەکانى عەلى خامنەییەوە بڕیاریدا کە جارێکى دیکە بیر لە کەمکردنەوەى
سزا ئابورییەکانى سەر ئێران نەکات.
لەوبارەیەوە سەرۆکى
ئەمەریکا لە تروس سۆشیاڵ نوسیویەتى:" لەماوەى چەند رۆژى رابردودا بیرم لە
ئەگەرى لابردنى سزاکانى سەر ئێران کردبوەوە کە هەلى بوژانەوەى خێراى دەدایە وڵاتەکە،
لەجێی ئەوە وتارێکى پڕ لە رق و توڕەییم وەرگرتەوە".
ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد
کە بەخێرایی کارەکانى بۆ کەمکردنەوەى سزاکان راگرتوە و ئێرانیش دەبێت بگەڕێتەوە بۆ
رەوتى سیستمى جیهانیی ئەگەرنا شتەکان زۆر خراپتر دەبێت بۆیان.
329 جار خوێندراوەتەوە