هێزەکانی سوریای دیموکراتی و دەسەڵاتدارانی دیمەشق ڕێککەوتنی نەوتی نێوانیان بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژ کردەوە، بەڵآم دەسەڵآتی سوریا مافی بەڕێوەبەردنی کێڵگە نەوتییەکانی نییە.
هەواڵ:KNNC
سەرچاوەیەکەی حکومەتی سوری بە کەناڵی سوریای ڕاگەیاند، هەر یەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات '' هەسەدە'' و حکومەتی سوریا ڕێککەوتنی نەوت و غازی نێوانیان بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە، بڕی ئەو نەوتەی ڕادەست دەکرێت زیاد دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە بە پێی ڕێککەوتنەکە، ڕۆژانە 15 هەزار بەرمیل نەوت و 500 هەزار بۆ ملیۆنێک مەتر سێجا غازی سروشتی لە کێڵگەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لە ژێر ئیدارەی هەسەدە ڕادەستی پاڵاوگەکانی حمس و بانیاس لە ئیدارەی حکومەتی سوریا دەکرێت.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردوە، ڕادەستکردنی ئەو کێڵگە نەوتیانە پەیوەندیدارە بە کاری لیژنە هاوبەشەکانی حکومەتی سوریا و هەسەدە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەو رێککەوتنە لە مانگی شوباتی ڕابردو ئەنجامدراوە، بەڵام بە گوێرەی ڕیککەوتنەکە حکومەتی سوری مافی بەرێوەبەردنی هیج کێڵگەیەکی نەوتی لەو ناوچانە نییە.
40 جار خوێندراوەتەوە