وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمەریکا رەخنەی لە هێرش كردنە سەر دامەزراوە
ئەتۆمییەكانی ئێران دەگرێت و دەڵیت: بەئامانج گرتنی دامەزراوەكانی ئێران كارێكی
هەڵەبو.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، رۆژنامەی نیۆرك تایمز لەزای ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری پێشوی
ئەمەریكاوە بڵاویكردەوە؛ بڕیاری هێرشە كردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران
لەلایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاوە كەلەلایەن ترەمپەوە درابو، كارێكی
هەڵەبوە.
وتوشیەتی: پێدانەوەی دەرفەتێكی دیكە بە تاران بۆ دانوستانەكان لەلایەن
ترەمپەوە، واتای ئەوەیە كە واشنتۆن كاتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی بەرنامە
ئەتۆمییەكەی ئێران بەشێوەی دیپلۆماسی بەدەستەوە بوە، نەك بەبەكارهێنانی چەك هێرش
بكەیتە سەری.
وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، پێشتر و لەساڵی (2018)
دۆناڵد ترەمپ جەختی دەكردەوە كە نابێت رێگە بە ئێران بدرێت ببێت بەخاوەنی چەكی
ئەتۆم، بەڵام ئێران پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆمی خێراتركرد، بۆیە ئێستاش كۆشكی سپی هەوڵ
بۆ كوژاندنەوەی ئاگرێك دەدەت كە بەنزینی بەسەردا رژاندوە.
606 جار خوێندراوەتەوە