لە تەقینەوەیەکدا لە هەڵەبجە حەوت کەس بونە قوربانیی

KNN : Kurdish News Network
11:07 - 26/06/2025
کوردستان
+
-

بەهۆى بەکارهێنانى تى ئێن تى لەکاتى راوەماسیدا، لە گوندى سازانى سەربە پارێزگاى هەڵەبجە حەوت کەس بونەتە قوربانیی.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێرى کەى ئێن ئێن رایگەیاند: لەکاتى راوەماسیدا لە سازانى هەڵەبجە، تى ئێن تى تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسیش بریندار بون.

 

بەپێی زانیارییەکانى کەى ئێن ئێن ئەو هاوڵاتییانە لەکاتى راوەماسیدا ئەو جۆرە تەقینەوەیەیان بەکارهێناوە و سەرجەمیشیان خەڵکى سنورى پارێزگاى هەڵەبجەن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە شوێنى روداوەکە سەختە و داواى هاوکاریی زیاتر کراوە بۆ رزگارکردنى قوربانییەکان.

 

کەى ئێن ئێن/ بڕیار نامیق

 

بۆ بینینى ڤیدیۆکە کلیک بکە:

214 جار خوێندراوەتەوە