لەم مانگەوە حكومەتی هەرێم لە (3%)ـی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەبڕێت

KNN : Kurdish News Network
06:31 - 25/06/2025
کوردستان
+
-

بەمەبەستی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی فیدراڵ و لێبڕینی لە (0.3%) شاندێکی وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانیان کرد.


هەواڵ: (KNNC)


وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە؛ بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتوی فیدراڵ و گفتوگۆكردن لەسەر لێبڕینی (0.3%)ـی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم، شاندێكی وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی كردون.


رونیكردوەتەوە، لەسەرداوای حكومەتی عێراق بۆ ماوەی (12) ساڵ لە (1ـی 1ـی 2014 بۆ 30ـی 6ـی 2024) مانگانە و بەشێوەی قیست بەڕیژەی لە (0.3%) لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لە مانگی (6ـی 2025)ـوە دەبڕرێت.


ئەوەیخستوەتەڕو، لەبەشێکی دیكەی کۆبونەوەکەدا، پرسی خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە و چۆنیەتی هەژمارکردنی خزمەت و موچەکانیان لە چوارچێوەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوی عێراقدا گفتوگۆی لەسەركرا.


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، بەمەبەستی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەسەر چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی تایبەت بەخانەنشینان لەهەرێمی کوردستان، وەزارەتەكەیان بەفەرمی بانگهێشتی سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی و بەڕێوەبەری گشتی سندوقی خانەنەنشینی عێراق کراوە.

599 جار خوێندراوەتەوە