سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت: ئەگەر تاران وەڵامی دەستدرێژیەكەی تەلئەبیبی
نەدایەتەوە، ناوچەكە روبەڕوی جەنگی گشتگیری كۆنترۆڵ نەكراوە دەبویەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی، لەمیانەی پێشكەش كردنی وتارێكی لە كۆڕبەندی یەکێتی ئابوری ئۆراسیا،
مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند: ئەو دەستدرێژییەی كەتەلئەبیب
كردیە سەر تاران و دواتریش بە پاساوی
هەبونی چەكی ئەتۆم واشنتۆن، دامەزراوە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەی بەئامانج گرت، ئەگەر
تاران وەڵامی هێرشەكانی نەدایەتەوە، ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روبەڕوی جەنگێكی
گشتگیری كۆنترۆڵ نەكراو دەبویەوە.
وتیشی: كاتێك ئیسرائیل دەستدرێژ كردە سەر تاران، ئێران و ئەمەریكا لەسەر
دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەكەی لە دانوستانی ناڕاستەوخۆدابون، بۆیە پێویستە كە كۆمەڵگەی
نێودەوڵەتی هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە بە ئەو قەوارەیە بگۆڕیت و لەوە زیاتر لێبوردە
نەبن.
سەرۆك كۆماری ئێران داوای لە وڵاتانی دۆستی ئێران لە یەكێتی ئابوری ئۆراسیا
کرد؛ دەستدرێژی ئیسرائیل و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی شەرمەزار
بکەن.
مەسعود پزیشكیان، ئاماژە بۆ ئەوەشكرد، لە جەنگی (12) رۆژەی كۆماری ئیسلامی
ئێران لەگەڵ ئیسرائیل توانیویانە هێرشەكانی ئەو وڵاتە تێكبشكێنن و دەستدرێژیی ئەمەریکا
بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان گورزێکی قەرەبو نەکراوەیە لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی
بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی لە جیهاندا.
144 جار خوێندراوەتەوە