قسەکانى سەرۆک وەزیرانى هەرێم:
لە دو هەفتەى رابردو
شەڕى لە ئێران و ئبسرائیل رویدا و مەترسى هەبو ناوچەکە بگرێتەوە، بەڵا بینیمان بە
نێوەندگیری ئەمەریکا ئاگربەست راگەیەنرا و ئەمەش لە بەرژەوەندى ناوچەکەیە
هەمو هەوڵێکماندا
بەدوربین لەم شەڕە ئاژاوەیە و سوپاسى سودانیش دەکەین هەوڵیدا عێراقشی توشى ئەم
شەڕە نەبێت و وەزیرى دەرەوەش دەورێکى گەورەى هەبو بۆ دورخستنەوەى عێراق لەم شەڕ و
ئاژاوەیەدا.
بەناوى خۆم و
حکومەتەوە سوپاسى گەرمى هەمو هاوڵاتییان و موچەخۆران دەکەم کە پشودرێژبون و
تەحەمولیان کرد کە ماوەى دو مانگى رابردو موچەکەیان بە نایاسایی نەدراوە
هێزى ئێمە پشتیوانىە
خەڵکەکەیە و ئەمەش وایکردوە ئێمە بەردەوام بین لە دەستەبەرى مافە دەستورییەکانى
خەڵکى هەرێمى کوردستان و ئێمە واز ناهێنین لە دەستەبەرى مافە دەستورییەکانتان.
دوێنێ شەو لەگەڵ
سەرۆکى ئەنجومەنى دادوەریی قسەم کردوە تا کۆتایی بەم قەیرانانە بهێنین و ئەوانیش
ئامادەن لەم چەند رۆژە شاند بنێرن و چارەسەرى کێشەى موچە بکەین.
ژیان و مردنى ئێمە
بەیەکەوەیە و ئەوەى لە تواناماندا بێت هەمو هەوڵێک دەدەین دەستەبەرى مافەکانتان
بکەین و لەم چەند رۆژەدا بگەینە ئەنجام و موچە دابین بکەین.
لەنێو ئاڵۆزییەکانى
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەگەرى سەرهەڵدانى شەڕێکى درێژ، سەرۆکى ئەمەریکا توانى لەڕێی
ئاگربەستەوە گرژییەکانى نێوان ئێران و ئیسرائیل خاو بکاتەوە، ئەویش دواى 11 رۆژى
بەردەوام لە هێرش و هەڕەشەکانیان بۆسەر یەکتر.
هەواڵى ئاگربەست لە
کۆشکى سپییەوە هەمو جیهانى توشى شۆک کرد، لەگەڵیدا فشارى دیپلۆماسیی لە واشنتۆنەوە
بۆسەر تەلئەبیب دەستى پێکرد، ئەمەش بوەهۆى پاشەکشەى ئەو وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکانى بۆسەر ئێران.
لە وەڵامى پرسیارى ئایا ئەگەر هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى عێراق نەگەنە رێککەوتن دەتوانن موچەى هاوڵاتییان لە داهاتى ناوخۆ دابەش بکەن مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتى:
بەداخەوە هۆکارەکانى فشارى ئابوری سەر هەرێمى کوردستان لە راگرتنى نەوت و گومرگ، فشارێکى زۆرمان خراوەتەسەر و وایکردوە نەتوانین ببوژێینەوە و پێشکەوین و ئاستى داهاتى ناوخۆ بەشى پێداویستییەکانمان ناکات و لە ئەنجامى ئەم هەڵوسکەوتانەى حکومەتى فیدراڵیش تواناى ئابوریمان بەشێوەیەکى پێویست نییە و ناتوانین بڵێین تەواوى ئیلتیزاماتەکانمان بەرامبەر خەڵک جێبەجێ بکەین.
ئومێدەوارم لەم دو سێ رۆژەدا بگەینە رێککەوتن و کێشەى موچە چارەسەر ببێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیران بە دیجیتاڵ میدیاى کەى ئێن ئێنى وت: لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕیارێک نەدراوە و حکومەت نەیتوانی بڕیارى دابەشکردنى موچە دەربکات، بەپێی راپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمى کوردستان تەنها 160 ملیار دیناری لەبەردەستدایە.
کەى ئێن ئێن/ بڕیار نامیق
243 جار خوێندراوەتەوە