لە وڵاتانی ئەوروپا هۆشداری دەدرێت... پلەکانی گەرما زۆر بەرزدەبنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:32 - 28/06/2025
جیهان
+
-

بەشێک لە وڵاتانى ئەوروپا، روبەڕوى گەرمایەکى تاقەتپڕوکێن دەبنەوە و هۆشداریی لە بەرزبونەوەى پلەکانى گەرما دەدرێت و داواى خۆپارێزى لە هاوڵاتییان دەکرێت.

 

هەواڵ:KNNC

شارەزایانی بواری کەشوهەوا رایانگەیاند: شەپۆلێكی گەرمای بە تین لە دەریای ناوەڕاستەوە بڵاو بوەتەوە و هەریەك لە ناوچەکانی نیمچە دورگەی ئیبیریا و بەڵکان و یۆنانی گرتوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردوە: ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپا، ئامادەکاریی دەکەن بۆ خۆپاراستن لەو شەپۆلە گەرما بەتینە، کە بەجۆرێك دەبێت پلەکانی گەرما دەگاتە 40 پلەی سەدی.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردوەتەوە: ملیۆنان کەس لە ئەوروپا، ڕوبەڕوی ئەو شەپۆلە گەرمایە دەبنەوە کە بە مەترسیدارە وەسفى کردوە و لە ئیسپانیاش تیمە پزیشکییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

هاوکات، ئاژانسی چاودێریی کەشوهەوا لە پرتوگال ڕایگەیاندوە: لە ڕۆژى یەکشەممەوە شەپۆلێكی گەرما رو لە وڵاتەکەیان دەکات، پێشبینی دەکات کە پلەکانی گەرما بۆ سەرو 40 پلەی سەدی بەرزببنەوە.

زیاتر لە هەفتەیەکە شەپۆلێکی گەرمای بەتین ڕوی لە فەڕەنسا کردوە و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتودا لەو وڵاتە، بگاتە نزیکەی 40 پلەی سەدی.

362 جار خوێندراوەتەوە