ئەندامێكی
رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ سوپای
توركیا (72) جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان و زیانی زۆری بە كشتوكاڵی
ناوچەكە و مزگەوتی دێڕەش گەیاندوە.
هەواڵ:
(KNNC)
کامەران
عوسمان، ئەندامی تیمی رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریكی
رایگەیاند: سوپای تورکیا تۆپبارانی مزگەوتی دێڕەشی کرد و پەکەکەش بە فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا.
وتیشی: لە
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممەوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا (72) جار بۆردومانی
گوندەکانی (دێڕەشێ، گرگاشێ، مژێ، کەفنە مژێ و سپیندارێ)ـیان لە ناوچەی بەری گارە
لە سنوری قەزای ئامێدی کردوە، لە ئەنجامدا دەیان دۆنم زەوی کشتوکاڵی سوتان، بێجگە لەئەوەش
مزگەوتی دێڕەشێ زیانی بەرکەوتوە.
كامەران
عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە) بە
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەر بارەگای سوپای تورکیا لە گوندی (سگیرێ) و بەر
لە گەیشتنی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە تەقێندرایەوە.
109 جار خوێندراوەتەوە