تەندروستی غەززە رایدەگەیەنێت: هێرشەكانی (24) كاتژمێری رابردوی سوپای
ئیسرائیل (246) قوربانی لێكەوتوە بەوەش كۆی قوربانیانی جەنگ لە مانگی ئۆكتۆبەری (2023)ـوە
تا ئەمڕۆ بۆ (188) هەزار و (963) كەسی بەرز بوەتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماری قوربانیانی جەنگی ئیسرائیل و
بزوتنەوەی حەماسی ئاشكراكرد و بڵاویكردەوە؛
لەئەنجامی هێرشەكانی (24) كاتژمێری رابردوی سوپای ئیسرائیل بۆسەر كەرتی غەززە (246)
قوربانی لێكەوتوەتەوە كە لەو ژمارەیە (72) گیان لەدەستدان و (174) كەسی دیكە
برینداربون.
ئەوەیخستوەتەڕو، كۆی ژمارەی قوربانیانی هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل لە (7ـی
ئۆكتۆبەری 2023) بۆسەر هاوڵاتیانی مەدەنی لەكەرتی غەززە بۆ (56) هەزار و (331)
گیان لەدەستدان و برینداربونی (132) هەزار و (632) كەسی دیكە بەرزبوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی غەززە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەهۆی بەردەوامی
هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل تا ئێستا نەتوانراوە تیمەكانی تەندروستی و بەرگری
شارستانی كەرتی غەززە بەهانای ئەو قوربانیانەوە بچن كە لەژێر بینا و تەلار و
شەقامەكاندا ماونەتەوە.
383 جار خوێندراوەتەوە