سەرۆكی روسیا دەڵێت: گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێور بونەتەوە و ئێستا ناکۆکییەكانی
نێوان ئیسرائیل و ئێران بون بە رابردو.
هەواڵ: (KNNC)
لە کۆڕبەندی ئابوریی ئوراسیا ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رایگەیاند:
ئێستا گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەواوی هێور بونەتەوە و كە ئەوەش هۆكارە بۆ
ئەوەی یەکێتی ئابوری ئۆراسیا بتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پەرەپێبدات.
وتیشی: دەتوانرێت گرژیی و کێشەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەڕابردو هەژمار
بکرێت.
سەرۆكی روسیا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە مانگی ئایاردابو كە رێککەوتنی
بازرگانی ئازاد لەگەڵ ئێران خرایە بواری جێبەجێكردنەوە كە ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی
كە دەتوانرێت پەرە بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەمو وڵاتانی ناوچەکە بدرێت.
بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندەكە سەرۆكی روسیا ئەمڕۆ گەیشتە پایتەختی
بیلارویا، كە کۆڕبەندی ئابوری ئۆراسیا هاوکاتە لەگەڵ کۆبونەوەی ئەنجومەنی باڵای
ئابوری ئۆراسیا لە مینسک كە لە رۆژانی (26 و 27ـی 6) بەڕێوەدەچێت.
142 جار خوێندراوەتەوە