راپۆرتێكی هەواڵگری ئەمریكا لەبارەی هێرشەكانی سەر ئێران دزەی پێكراوە بۆ میدیاكان، وەزیری بەرگری ئەمریكاش دەڵێت: لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەکەن.
هەواڵ:KNNC
پیت هێگسێس- وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند، لێكۆڵینەوە لەبارەی دزەپێكردنی ئەو ڕاپۆرتە دەستیپێكردوە كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگریی بەرگری- پێنتاگۆن سەبارەت بە هێرشەكانی ئێران ئامادەی كردوە و ناوەڕۆكی راپۆرتە هەواڵگرییەكەی بەنهێنی وەسف كردوە.
وتیشی: راپۆرتی میدیاییەكان سەبارەت بە دزەپێكردنی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵگرییە، هۆكارەكەی سیاسی بوە، تۆڕی سی ئێن ئێن و چەند لایەنێكی تر هەوڵیان داوە ناوبانگی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، كە سەرۆكێكی سەركەوتوە، لەكەدار بكەن.
لە ڕاپۆرتە هەواڵگرییەی ئەمریكادا كە تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویكردوەتەوە، هێرشە ئاسمانیەكانی ئەمریكا ژێرخانی بەرنامە ئەتۆمییەكانی ئێرانی لەناو نەبردوە، بەڵكو بۆ چەند مانگێك دوایخستوە.
91 جار خوێندراوەتەوە