وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند:
بە توندی سەرکۆنەی وتەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە بەرامبەر ڕێبەی باڵای ئێران دەکەن دەشڵێت:
دەبێت سەرۆکی ئەمریکا کۆتایی بە لێدوانە نابەجێکانی بهێنێت لەبەرامبەر گەل و ڕێبەری
ئێران.
هەواڵ:KNNC
عەباس عێراقچی – وەزیری
دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X نوسیویەتی: ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا جدییە لەسەر گەیشتن بە رێککەوتن،
ئەوا پێویستە وتە ناپەسەندەکانى لە بەرامبەر عەلی خامنەیی – ڕێبەری ئێران
کۆتایی پێبهێنێت و واز لە ئازاردانی ملیۆنان لایەنگری بهێنێت.
عێراقچی باسی لەوەش
کردوە: گەلی ئێران، هەڕەشە و کەمکردنەوە پەسەند ناکات، چونکە نیازپاکی، نیازپاکی
بەرهەم دەهێنێت و ڕێزگرتنیش، ڕێزگرتن دەهێنێتە کایەوە.
دواى ئەوەى، عەلی
خامنەیی – ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وتارێكدا سەرکەوتنی شەڕی
12 ڕۆژەی بەسەر ئیسرایل ڕاگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێكدا
بە توندی ڕەخنەی لێ گرت.
47 جار خوێندراوەتەوە