سەرۆكی ئەمەریكا جەختیكردەوە كە بەرنامەی ئەتۆمییەكەی ئێرانیان لەناوبردوە،
ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تاران بەم نزیکانە ناتوانێت دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بكاتەوە،
دامەزراوەی ئەتۆمی نهێنی لە ئێران بونی نییە.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: سەرباری ئەوەی ژمارەیەك راپۆرت گومانیان لەسەر دروستكردوە،
بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەمەریکا بەرنامەی ئەتۆمییەكەی ئێرانی لەناوبردوە، ئەوەش ئاماژەیە
بۆ ئەوەی تاران بەم نزیکانە ناتوانێت دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بكاتەوە.
وتیشی: بەدڵنیاییەوە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا باش دەزانێت كە دامەزراوەی
ئەتۆمی نهێنی لە ئێران بونی نییە، بۆیە هیچ دودڵ نییە لەوبارەیەوە، جارێكی دیكەش رەتی
كردەوە بارهەڵگرەكانی بەردەم دامەزراوەی فۆردۆ كەرەستە ئەتۆمییەكانییان گواستبێتەوە،
بەڵكو بۆ چیمەنتۆیان شاردنەوەی دامەزراوەكە هێنابو.
رونیكردوەتەوە، تاران زیاتر لە یەك ترلیۆن دۆلاری لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی
وڵاتەكەی خەرجكردوە و دوای لەناوچونی كە هیچیان دەستنەكەوت، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت
دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام بدەن.
راشیگەیاند: سەرەڕای ئەوەی كە هەمو تواناكانی وڵاتەكەیان بۆ تەرخانكردبو، پێشتریش
و لەخولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا رێگری كردوە كە ئێران ببێت بەخاوەنی چەكی ئەتۆمی.
سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆئەوەكرد، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەرپرسیارە
لە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بۆیە پێویستە تاران ئەو یۆرانیۆمەی كە
ماویەتی رادەست بکات.
108 جار خوێندراوەتەوە