وەزارەتى دادى
ئەمەریکا لانیکەم سێ داواکارى گشتى لە کارەکەیان دورخستوەتە کە پێشتر کاریان لەسەر
دۆسیەى ئاژاوەکەى کاپیتۆڵ کردوە دژى دۆناڵد ترەمپ.
هەواڵ:KNNC
دوان لەو سێ داواکارە
گشتییە، پێشتر لەسەرەتاکانى ساڵى 2021 بەشدارییان لە دۆسیەى پەیوەست بە روداوەکەى
کاپیتۆڵ کردوە و بەشدار بون لە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەسانەى کە بە تۆمەتیی
ئاژاوەگێڕى دەستگیر کرابون و ئەمەش هەوڵى ئیدارەى ترەمپە بۆ بەئامانجگرتن و
دەرکردنیان لە کارەکەیان.
ئەو دوو داواکارە
گشتییە سەرپەرشتى دۆسیەی کاپیتۆڵیان کردوە لە نوسینگەى داواکارى گشتى واشنتۆن،
داواکارەکەى دیکەیش کارى لەسەر ئەو دۆسیانە کردوە کە هەر پەیوەندییان بە هەمان
روداوەوە هەبوە.
هۆکارى دورخستنەوەى
ئەم داواکارە گشتییانە لە نامەى دورخستنەوەکەیاندا نەنوسراوە، تەنها ئەوەندە نەبێت
کە ئەم بڕ یارە بەخێراترین شێوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
لە 6ـى 1ـى
ساڵى 2021 دوای
ئەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکە کۆبوەوە،
لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هێرشیان کردە سەر بینای کۆنگرێس و بۆ ماوەی چوار کاتژمێر
داگیریان کرد، بەهۆی دروستبونی پشێویشەوە چوار کەس کوژران و (52) کەسیش دەستگیر کران.
25 جار خوێندراوەتەوە