لە تاران پرسە بۆ بەرپرس و زانا کوژراوەکان بەڕێوەدەچێت

KNN : Kurdish News Network
08:58 - 28/06/2025
جیهان
+
-

بەیانى ئەمڕۆ لە تارانى پایتەختى ئێران، مەراسیمى پرسە بۆ 60 سەرکردەى سەربازیی و زانایانیی ئەتۆمیی بەڕێوەدەچێت.


هەواڵ:KNNC

بەپێی زانیاریی میدیاکانى ئەو وڵاتە، "مەراسیمى رێزلێنانى لە شەهیدان" بە فەرمیی دەستپێکردوە و خەڵکێکى زۆر بە ئاڵاى ئەو وڵاتەوە بەشدارى مەراسیمەکەیان کردوە و لەبەردەم زانکۆى تارانەوە بە ئاڕاستەى مەیدانى ئازادى دەڕۆن.

 

رۆژى هەینى، سوپاى ئێران کوژرانى 56 ئەندامى ریزەکانى ئاشکرا کرد لە شەڕى نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە شەڕى 12 رۆژەى نێوان هەردولاشدا ئیسرائیل زیاتر لە 20 بەرپرسى باڵاى سوپاى ئێرانى بەئامانجگرت و بەشێکیانى لەناو ماڵەکانى خۆیاندا کوشت.

 

بەپێی ئەو ئامارەى بەرپرشکى باڵاى سەربازیی ئیسرائیل بە رۆیتەرزى راگەیاندوە، زیاتر لە 30 بەرپرسى ئەمنیی ئێران و 11 زاناى ئەتۆمى ئەو وڵاتە کوژراون.

47 جار خوێندراوەتەوە