وەزیری دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت: هەر کردەوەیەکی نوێی دەستدرێژیکردنی
ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی بەوەڵامێکی یەکلاکەرەوەی
سوپای پاسداران روبەڕویان دەبنەوە.
هەواڵ: (KNNC)
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕادۆسڵاو سیکۆرسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: هەر کردەوەیەكی دەستدرێژیكارانەی
سەربازی دیكە لەلایەن ئیسرائیلەوە بكرێتە سەر وڵاتەكەی، سوپای پاسداران بەتوندی
روبەڕویان دەبێتەوە وەڵامێكی یەككەرەوەی دەدەنەوە.
وتیشی: ژمارەیەك لە وڵاتانانی ئەوروپا پشتیوانی ئیسرائیل دەكەن، ئەوەش
لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئیدانە كراوە و داواشیان لێكراوە هەڵوێستەكانیان
بەرپرسیارانە بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، پشتیوانی كردنی دەستدرێژی
كردنە سەر تاران لەلایەن ژمارەیەك لەوڵاتانی ئەوروپاوە جێگەی شەرمەزارییە، بۆیە
پێویست بو بەكاردانەوەكانیان هەڵوێستێكی رون و راشكاویان دژی پێشێلكردنە سەر سەروەری
وڵاتێكی دیكە و ژێرپێخستنی یاسا نێودەوڵەتییەكان هەبوایە.
136 جار خوێندراوەتەوە