كارۆلین لڤیت: ترەمپ دو هەفتەی دیكە بڕیار دەدات كە بەشداری جەنگ دەدات یان نا

KNN : Kurdish News Network
09:11 - 19/06/2025
جیهان
+
-

وتەبێژی كۆشكی سپی: لە دو هەفتەی داهاتودا ترەمپ بریار دەدات كە بەشداری شەڕی ئێران دەكات یان نا، ئاشكراشی دەكات كە؛ ترەمپ دەرفەتێكی "گرنگ"ـی بەئێرانییەكان بەخشوە بۆ دانوستان و رێككەوتن.


هەواڵ: (KNNC)


لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كارۆلین لڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاند: بەمەبەستی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی گورز وەشاندن لە ئێران و كاولكردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی، لە دو هەفتەی داهاتودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بڕیار لەسەر بەشداریكردن یان بەشداری نەكردن دەدات.


وتیشی: ئێران لەهەمو كاتێك نزیكترن بونەتەوە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆم، بۆیە ئەمەریكا جەخت دەكاتەوە كە نابێت تاران خاوەنی چەكی ئەتۆم بێت.


رونیكردەوە، جارێكی دیكە ترەمپ دەرفەتێكی "گرنگ"ـی بەئێرانییەكان بەخشوە بۆ دانوستان و رێككەوتن، لەو بارەیەشەوە سیڤ ویتكۆف، نوێنەری كۆكشی سپی لەگفتۆگانی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بەردەوامە.


كارۆلین لیڤت، جەختدەكاتەوە؛ هەر رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران ئەنجام بدرێت، پێویستە لەسەر تاران پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت و دستبەرداری بەدەستهێنانی چەكەكی ئەتۆم ببێت.


وتەبێژی كۆشكی سپی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەمەریكا بەهێزە و ئامادەیە بۆ جەنگ، بەڵام ویستی ترەمپە كە كێشەی ئێران بە ئاشتی چارەسەر بكرێت، بەڵام ئەگەر لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر مەترسییەك روبەڕوی هێزەكان و هاوڵاتییە مەدەنییەكانی وڵاتەكەیان ببێتەوە بەدڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر بڕیارەكەی ترەمپ دەبێت.

94 جار خوێندراوەتەوە