نەتەوە یەکگرتووەکان وشکەساڵی
ئەمساڵ لە سوریا بە مێژویی ناو دەبات و دەڵێت:لە ساڵی 1989وە دۆخی وا ڕوبەرووی
ئەو وڵآتە نەبوەتەوە و هەڕەشە لەسەر ئاسایشی خۆراک لە سوریا هەیە.
هەواڵ:KNNC
رێکخراوی خۆراک و
کشتوکاڵ و نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی و بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر
بە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشدارییداوە لەوەی وشکەساڵییەکی بێ وێنە کە روبەڕوی
سوریا دەبێتەوە، کە خراپترین وشکەساڵیە لە ساڵی 1989ەوە روبەڕوی وڵاتەکە بوەتەوە.
ڕێکخراوی خۆراک و
کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەکردووە، کەمبونەوەی بارانبارینی زستانە لەمساڵدا بوەتە هۆی
شکستی نزیکەی کۆی گشتی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا، ئەمەش مەترسی لەسەر کورتهێنانی مەزەندەکراو
بە بڕی 2.73 ملیۆن تەن دروستکردوە، کە هاوتایە لەگەڵ پێویستی ساڵانەی خۆراکی زیاتر
لە 16.25 ملیۆن کەس.
بەپێی خەمڵاندنی ەتەوە
یەکگرتووەکان، زیاتر لە 14.5 ملیۆن کەس لە سوریا لە ئێستادا نائاسایشی خۆراکیان
هەیە، لە کاتێکدا نزیکەی 5.4 ملیۆن کەس لەو وڵاتە مەترسی برسێتییان
لەسەرە.
نەتەوە یەکگرتوەکان، داوای
دەستێوەردانی بەپەلە لە کەرتی کشتوکاڵی سوریا دەکەن بۆ ڕزگارکردنی بژێوی
ژیان لە ناوچە زیانلێکەوتوەکان.
43 جار خوێندراوەتەوە