شاندی دەمپارتی، لەگەڵ
سیاسەتمەدارە تورکە زیندانیکراوەکان کۆبوەوە و رایگەیاند، هەمو زیندانیانییەکان
و بەتایبەت ئیمامئۆغلو بە گرنگییەوە دەڕواننە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
هەواڵ:KNNC
شاندی دەمپارتی، کە پێکهاتبو لە هاوسەرۆکانی گشتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری
و تونجەر باکرهان و محمەد ڕوشتو تریاکی، جێگری هاوسەرۆکانی گشتی بۆ ئیدارەی هەرێمییەکان، سەردانی
زیندانیانی سیاسی تورکیان لە زیندانی مەڕمەڕە کرد.
شاندەکە لەگەڵ ئەکرەم
ئیمام ئۆغلو، سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، بەکر کایا، هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی
وان، ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆکی شارەوانی ئەسەنیورت، ڕەسوڵ ئەمرەح
شاهان، سەرۆکی شارەوانی شیشلی، جان ئاتالای، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی
تورکیا و ئەرجومەند ئاکدەنیز، رۆژنامەنوس و خەلیل ئاکسۆی و نەسمی ئادای
و ئەحمەد سایمادی، کۆبونەوە.
پاش سەردانەکە، تونجەر
باکرهان ڕایگەیاند، هەموو زیندانیانییەکان و بەتایبەت ئیمامئۆغلو وتیان بە
گرنگییەوە دەڕواننە پرۆسەی ئاشتی و هەر شتێک بکەوێتە ئەستۆیان بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە
ئەنجامی دەدەن.
هەر لە بارەی سەردانەکانیان تولای
حاتەم ئۆغۆللار وتی: ئیمامئۆغلو وتی لە کەشوهەوایەکی نەرێنییدا کە قەیرانی
ئابووری و شەڕ هەرێمەکەی داگرتۆتەوە، هیوای هەرە مەزنمان بە گفتوگۆکانی ئاشتییە.
39 جار خوێندراوەتەوە