سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، بە 60 فڕکەی جەنگی
شوێنە سەربازی و ئەتۆمییەکانی لە تاران بۆردومان کردوە، لەبەرامبەردا ئێران موشەکێکی ئاڕاستەی شارێکی ئیسرائیل کرد و ژمارەیەک برینداری لێکەوتە.
هەواڵ:KNNC
لە بەیاننامەیەکی سوپای
ئیسرائیلدا هاتوە، شەوی رابردو زینجیرەیەک هێرشی موشەکییان کردوەتەسەر تاران و
دەیان ئامانجیان پێکاوە لەوانەش شوێنە پیشەسازی و سەربازییەکان بۆ بەرهەمهێنانی موشەک
و بارەگای سپاند بۆ لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی پرۆژەی ئەتۆمی.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل رێگرییان لە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردوە کە لە ئێرانەوە هاتبون.
هاوکات، بەرەبەیانی
ئەمڕۆ هەینی، ئێران موشەکێکی ئاڕاستەی شاری بێرشەبە-ـی باشوری ئیسرائیل کرد و لە
ئەنجامدا شەش کەس برینداربون.
رۆژنامەی یەدیۆس ئەهرۆنۆت،بڵاویکردوەتەوە
موشەکەکە بەر گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە ناوچەیەکی نیشتەجێبون کەوتوە و زیانێکی
زۆر بە ماڵ و باڵەخانە و ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان کەوتوە.
ماوەی هەشت رۆژە، جەنگی
نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردوە و دامەزراوە ئەتۆمی و بنکە موشەکی و سەرکردەسەربازییەکان
و زانایانی ئەتۆمی ئێران کراونەتە ئامانج، لەبەرامبەردا تاران بە موشەکی بالیستی و
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیکردوەتەسەر ئیسرائیل.
54 جار خوێندراوەتەوە