وەزیری بەرگری ئەمەریكا: سوپا چاوەڕێی فەرمانی دۆناڵد ترەمپ دەكات

KNN : Kurdish News Network
08:27 - 19/06/2025
جیهان
+
-

وەزیری بەرگری ئەمەریكا جەختدەكاتەوە كە؛ سوپای وڵاتەكەی چاوەڕێی فەرمانی ترەمپە و دەشڵێت: پێویست بو پێشتر بەرپرسانی تاران گرنگیان بە قسەكانی سەرۆكی ئەمەریكا بدایە.


هەواڵ: (KNNC)


پیت هێگسێس، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندوە: بۆ جێبەجێ كردنی هەر بڕیارێك كەلەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكاوە بدرێت سەبارەت بە ئێران، سوپای ئەمەریکا ئامادەیە.


وتیشی: پێویست بو پێشتر بەرپرسانی تاران گرنگیان بە قسەكانی سەرۆكی ئەمەریكا بدایە، نەك ئێستا كە بەنیازن رۆژی هەینی كۆبونەوە لەگەڵ ستیڤ ویتكۆف، نوێنەری كۆشكی سپی ئەنجام بدەن.


وەزیری بەرگری ئەمەریكا، ئاماژی بۆ ئەوەشكرد، دوای ئەوەی ترەمپ داوایكرد ئێران بەبێ مەرج خۆی  رادەست بكات، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رەتی كردەوە، پاشان سەرۆكی ئەمریكا بەبێ ئاشكرا كردنی هەنگاوی داهاتو، باسی لە تەواوبونی كاتی گفتوگۆ و دانوستانەكان كردوە.

106 جار خوێندراوەتەوە