سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: نەك
تەنها رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵكو ئەو كارەی ئێستا ئەنجامی دەدەن گۆڕانكارییە لە
نەخشەی جیهانیدا و پێش ئەوەی ئێران فریای هێرشێكی دیكەی موشەكی بكەوێت لەناوی
دەبەن.
هەواڵ: (KNNC)
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لە
سەردانی شوێنە گشتییەكانی وڵاتەكەی كردبو، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی
ئیسرائیل رایگەیاند: ئەو كارەی ئێستا ئەنجامی دەدەن نەك تەنها گۆڕانگاری لە رۆژهەڵاتی
ناوەڕست دەكات، بەڵكو نەخشەی جیهانیش دەگۆڕێت.
وتیشی: سوپاسی هاوكارییەكانی ئەمەریكا
دەكات كە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەكەن، هەر بڕیارێك لەلایەن ترەمپەوە بدرێت بەرز
دەینرخێنن، چونكە بەدرێژایی مێژوی وڵاتەكەی دۆستێكی لە سەرۆكی ئێستای ئەمەیكایان
نەبوە.
رونیكردەوە، بزوتنەوەی حەماس و كۆماری
ئیسلامی ئێران دو روی یەك دراون و مەترسی لەسەر داهاتوی ئیسرائیل دروست دەكەن،
بۆیە لە كار بۆ بنەبڕكردنی ئەو مەترسیانە دەكەن.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ
ئەوەشكرد، بەئامانج گرتنی نەخۆشخانە گوزارشت لە سیاسیەتی راستەقینەی ئێران دەكات،
بۆیە بەدڵنیاییەوە تۆڵە دەكەنەوە و پێش ئەوەی فریا بكەوێت هێرشێكی دیكەی موشەكی
ئەنجام بدات، لەناوی دەبەن.
714 جار خوێندراوەتەوە