عەباس عراقچی: لە هێرشەكانمان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوام دەبین

KNN : Kurdish News Network
06:03 - 19/06/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەى ئێران رایدەگەیەنێت: لە هێرشەكە موشەكییەكەی ئەمڕۆ چەند ئامانجێكیان پێكاوە و بەردەوامیش دەبن تا تەلئەبیب باجی تاوانەكانی وەردەگرێت.


هەواڵ: (KNNC)


لەپەیامێکدا كەلە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاویكردوەتەوە، عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەئەنجامی هێرشە موشەكییەكەی ئەمڕۆ پێنجشەممەی وڵاتەكەی، هێزەكانیان توانیوانە بارەگایەکی فەرماندەیی سەربازی و کۆنترۆڵ، دەزگای هەواڵگری چەند ئامانجێکی دیکەیان پێكاوە.


ئەوەیخستوەتەڕو، راستەوخۆ هێرش نەكراوەتە سەر نەخۆشخانە، بەڵكو تەقینەی موشەكەكان زیانێکی  روکەشی بە بەشێکی بچووکی نەخۆشخانەی سەربازی سۆرۆکا گەیاندوە كە پێشتر بەشێكی زۆری  چۆڵکراوە.

 

رونیكردوەتەوە، نەخۆشخانەكە بۆ چارەسەرکردنی ئەو سەربازانەیە كە بەشدارن لە کۆمەڵکوژییەکەی غەززە، ئەوە لە كاتێكدایە كە سوپای ئیسرائیل (94%)ـی نەخۆشخانەکانی كەرتی غەززەییان لە فەلەستین لەناوبردوە.


وەزیرى دەرەوەى ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، سوپای وڵاتەكەی بەردەوام دەبن لە هێرش كردنە سەر ئیسرائیل و ناوەستن تا ئەو كاتەی تەلئەبیب باجی تاوانكاری و دەستدرێژییەكانی وەردەگرێت، چونكە لە هەفتەی رابردوەوە سەدان هاوڵاتی مەدەنییان بەبێ هیچ هۆكارێك بەئامانج گرتوە.

93 جار خوێندراوەتەوە