بەرەبەیانی سوپای
ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی لە تاران ئەنجامدا و ناوەندێکی چالاکییە ئەتۆمییەکانی
ئێرانی بۆردومانکرد، لەبەرامبەردا ئێران هێرشی کردە سەر نەخۆشخانەیەک لە تەلئەبیب.
هەواڵ:KNNC
بەرەبەیانی ئەمڕۆ
پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی لە ئێران و بەتایبەت لە تاران
ئەنجامدا، بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئێران، بەرگرییە ئاسمانییەکان وەڵامی
هێرشەکانیان لە کەرەج و ئیسفەهان و چەند ناوچەیەکی تاران داوەتەوە.
سوپای ئیسرائیل ناوەندێکی تایبەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی لە ئەراک بۆردومانکرد.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل
داوای لە دانیشتوانی شارەکانی ئەراک و خەندەبی ئێران کرد ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.
لەبەرامبەردا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئێران هێرشیکردە سەر نەخۆشخانەی سوروکا لە
تەلئەبیب کە برینداری سوپای تێدا چارەسەر دەکرا.
ئاژانسی هەواڵی فارس-ـی
ئێران، هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە بە وتەی خۆی 18 سیخوڕی ئیسرائیلن، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی و خۆکوژیان
دروستکردوە.
بە پێی ئامارێکی تۆڕی -هرانا،
لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا نزیکەی 639 کەس لە ئێران کوژراون و نزیکەی 1000 کەسیش بریندارن.
لە بەرامبەردا تا
ئێستا لە ئیسرائیل 24 کەس کوژراون کە سەرجەمیان مەدەنین.
393 جار خوێندراوەتەوە