دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەنگە دەسەڵاتی ئێستای ئێران بکەوێت و ئیسرائیل زۆر باش کاردەکات، لەباری گەشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرانیشدا دەڵێت؛ هێشتا ئەگەر هەیە ئەوە ڕوبدات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ چوارشەمە، بۆ جاری سێیەم دۆناڵد ترەمپ قسەی بۆ میدیاکان کرد و ڕایگەیاند، هێشتا بڕیارمان نەداوە بچینە ناو جەنگەکەوە، ئێران داوای دانوستانیان کردوە و ئێمەش تا ئێستا دەرگای دانوستانمان دانەخستوە بەرویاندا.
لە بارەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێرانیشەوە وتویەتی؛ چەند کاتژمێرێکی دیکە کۆبونەوەیەکمان دەبێت و ئەگەری ڕودانی هەمو شتێک هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە ئیسرائیلیەکان زۆر باش کارەکەی خۆیان دەکەن و دەسەڵاتی ئێستای ئێران ئەگەری روخانی هەیە.
لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکنای تارانیشەوە دەڵێت؛ لایەنگرانی من نایانەوێت ببینن ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، بۆیە ئەوە ڕونادات.
ئەم قسانەی ترەمپ لە کاتێكدایە، ئەگەری بەشداری راستەوخۆی ئەمەریکا لە شەڕەکەدا یەکێکە لە بژاردەکان و پیت هێگسث، وەزیری بەرگری ئەمەریکاش ئەوەی ئاشکرا کردبو، ترەمپ بیر لەوە دەکاتەوە بۆمبێکی "بنکەر شکێن" بۆ ئیسرائیل دابین بکات، تا بتوانێت هێرش بکاتە سەر دڵی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، کە بۆ ئەوەش پێویستی بە فڕۆکەوانە ئەمەریکییەکان دەبێت، کەلە ڕێگەی فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری B-2 ئەو کارە بکەن.
126 جار خوێندراوەتەوە