سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت: ئامانج لە ئۆپراسیۆنە
سەربازییەكەی سوپای وڵاتەكەی بۆ لە ناوبردنی مەترسییەكانی بەرنامە ئەتۆمیی و
موشەكەكانی ئێرانە و قۆناغ بەقۆناغ پێشكەوتنیان بەدەستهێناوە.
هەواڵ: (KNNC)
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: ئامانج
لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەكەی سوپای وڵاتەكەی بۆ لە ناوبردنی مەترسییەكانی بەرنامە
ئەتۆمیی و موشەكەكانی ئێرانە، بۆیە تەنها ناوچە سەربازییەكان و ئەوشوێنانە بەئامانج
دەگرن كە گومانیان لێی هەیە.
وتیشی: سوپا توانیویەتی ئیسرائیل توانیویەتی دەست بەسەر
ئاسمانی ئێراندا بگرێت، سوپاس بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا كە هاوكاری پێشكەش
بەوڵاتەكەی دەكات.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، لە ئۆپراسیۆنە
سەربازییەكەدا قۆناغ بەقۆناغ بۆ لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران پێشكەوتن
بەدەستدەهێنن.
143 جار خوێندراوەتەوە