ترەمپ بۆ ئێران: كاتی گفتوگۆ و دانوستانەكان كۆتایی هاتوە

KNN : Kurdish News Network
05:17 - 18/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت: بۆ راگرتنی جەنگ و دەستپێكردنەوەی دانوستان، ئێران پەیوەندییان پێوەكردوە و پێی وتون؛ كاتی گفتوگۆ و دانوستانەكان كۆتایی هاتوە، ئاشكراشیدەكات؛ پێدەچێت گورز لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بوەشێنین.


هەواڵ: (KNNC)


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: بۆ راگرتنی جەنگ و ئەنجامدانی گەڕێكی دیكەی دانوستان، ئێرانییەكان پەیوەندییان پێوە كردوە، بەڵام وەڵامی بە كاتەكەی درەنگە و دەبو پێشتر رێككەوتنتان بكردایە، وڵامی داونەتەوە.


وتیشی: ئێستا ئێرانییەكان روبەڕوی كێشەی راستەقینە بونەتەوە، بینینی ئەو روداوانەی جێگەی داخە.


رونیكردەوە كە؛ بەشێوەیەكی گشتی ئیسرائیل ئاسمانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كۆنترۆڵ كردوە.


سەبارەت بە بەشداریكردنی راستەوخۆی واشنتۆن لە جەنگ، سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پێدەچێت گورز لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بوەشێنین، لەوانەیە ئەو كارەش ئەنجام نەدەین، دەبو ئێران لەگەڵ ئەمەریكا رێككەوتنی بكردایە.

284 جار خوێندراوەتەوە