ئەمڕۆ 16ـی نیسانی
2025 جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە كە بە چوارشەممەی سور بەناوبانگە و بەدەستپێكی
ساڵێكی نوێ ئەژمار دەكرێت.
بەبۆنەی سەری ساڵەوە، ئێزدییەكان
ماڵەكانیان بە گوڵاڵە سورە دەڕازێننەوەو خواردن بەسەر هەژاراندا دابەش دەكەن،
هاوشێوەی ئاینەكانی تر ئێزدییەكانیش چەندین جەژنی تایبەت بە خۆیان هەیە، یەكێكیش لەو
جەژنانە جەژنی سەری ساڵی ئێزدییە كە پێی دەڵێن جەژنی "چوارشەمبەی سۆر".
جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكان
دەكەوێتە یەكەمین چوارشەممەی مانگی نیسانی خۆرهەڵاتی هەموو ساڵێك، كە 13 رۆژ جیاواز و درەنگترە لە مانگی نیسانی زاینیی و بەمشێوەیە
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی نیسان جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە، بەڵام وەك ساڵنامە ئەوانیش
وەك كەمینە ساڵنامەی زاینی رۆژئاوایی بەكاردەهێنن.
108 جار خوێندراوەتەوە