نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، رەنگە پەیوەندیکردن و
نزیکبونەوەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ رۆژئاوا ببێتە هۆی تیرۆرکردنی، دەشڵێت: بۆ رێگریکردن
لەو روداوە دەبێت سیستمێکی پاراستن لەدەوریدا دروست بکرێت.
هەواڵ:KNNC
تۆم باراک، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵەکانی ئەحمەد شەرع،
سەرۆکی سوریا بۆ پێشختنی حوکمڕانی و پەیوەندیکردن و نزیکبونەوە لە رۆژئاوا، رەنگە
ببێتە هۆی تاوانبارکردنی لەلایەن توندڕەوانی ناڕازییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە
بۆ رێگریکردن لەو روداوە، سیستمێكی پاراستن لە دەوری ئەحمەد شەرع دروست
بکەن، چونکە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و سەرۆکی کاتیی سوریا هاوشێوەن، وتیشی بۆ
دانانی ئەو سیستمە پێویستیان بە هاوکارییەکی نزیك و هاوبەشی هەواڵگریی هەیە.
تۆم باراك باسی لەوەشکردوە،
لە ئێستادا زنجیرەیەك ئاڵنگاریی لەبەردەم سەرۆککۆماری کاتیی سوریادا هەن، لەوانەش یەكخستنی
هێزە کوردییەکان لەگەڵ سوپای سوریا و یەكخستنی یەکەی شەڕکەری بیانی و چارەسەرکردنی
کەمپەکان لە باکوری سوریا.
906 جار خوێندراوەتەوە