حكومەتی عێراق بۆ هەرێم: هیچ شاندێك مەنێرن تا تەواوی داهاتەكانمان رادەست دەكەن

KNN : Kurdish News Network
07:13 - 08/06/2025
کوردستان
+
-

حكومەتی عێراق ئەمڕۆ بە فەرمیی هەرێمی كوردستانی ئاگادار كردوەتەوە كە هیچ شاندێك نەنێرن بۆ بەغداد بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی موچەوە تا ئەوكاتەی تەواوی داهاتەكان رادەست دەكەن.


هەواڵ:KNNC


سەرچاوەیەك لە هەرێمی كوردستان بە پێگەی (بغداد اليوم)ـی راگەیاندوە كە حكومەتی عێراق رادەستكردنی تەواوی داهاتەكانی كردوەتە مەرج بەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە و تا ئەوكاتەش ئامادەنییە هیچ دانوستان و گفتوگۆیەك لەبارەی موچەی مانگی ئایار ئەنجام بدرێت.


سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە بەغداد پێشوازیكردنی لە شاندی هەرێمی كوردستان رەت كردوەتەوە لەكاتێكدا چەندین ناكۆكی بونیان هەیە لەبارەی مەلەفی نەوت و داهاتە نانەوتییەكان.


رۆژی چوارشەممەی رابردو ئەنجومەنی نوێنەرانی  عێراق نیگەرانی خۆی لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بۆ راگرتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند، ئەو رێکارە زیان بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.

1642 جار خوێندراوەتەوە