عێراق سێ مەرجی هەیە... دوای جەژن پارە بۆ موچە دەنێرن؟

KNN : Kurdish News Network
06:36 - 03/06/2025
کوردستان
+
-

سەرجەم دادوەرەكانی دادگای فیدراڵی لە سعودییەن و سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی ئەوان ناتوانێت موچە بۆ هەرێم بنێرێت، بەپێی زانیارییەكانی كەی ئێن ئێن؛ بەغداد چوار مەرجی بۆ بەردەوامی ناردنی موچە هەیە.


هەواڵ: (KNNC)


پەیامنێری كەی ئێن ئێن رایگەیاند: سەرجەم دادوەرەكانی دادگای فیدراڵی گەشتی بەجێهێنانی فەریزەی حەجیان ئەنجام داوە و بۆ رەوانەی كردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق چاوەڕێی گەڕانەوەیان دەكات.


وتیشی: لە كۆبونەوەی دوێنێ شەوی چوارچێوەی هەماهەنگی، رەزامەندییان بۆ خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەربڕیوە، بەڵام رێكارەكانی ناردنی پارە دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان، بڕی ئەو پارەی بڕیارە رەوانەی هەرێم بكرێت (960) ملیار دینارە.


بەپێی زانیارییەكانی كەی ئێن ئێن، بۆ بەردەوام بونی ناردنی پارە بۆ موچە، بەغداد هەرێم ناچار دەكات بڕی (150) ملیار دینار داهاتی نانەوتی ناوخۆ رادەستی وەزارتی دارایی بكات، حكومەتی هەرێم دەستبەهەناردەكردنەوەی نەوت بكاتەوە، هەروەها رادەستكردنی سەرجەم داهاتەكانی تایبەت بە هەناردەكردنی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە لەڕۆژی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان.


پەیامنێری كەی ئێن ئێن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، یەكێكی دیكە لە مەرجەكانی بەغداد بۆ خەرجكردنی موچە موچوخۆرانی هەرێم، پێویستە حكومەتی هەرێم دەستبە پڕۆسەی بەئەلیكترۆنی كردن (توطین)ـی فەرمانبەران بكات و تاكۆتایی ئەمساڵ كۆتایی پێبهێنێت.


سلێمانی - بڕیار نامیق

4282 جار خوێندراوەتەوە