وەزارەتى بازرگانى
عێراق گەیشتنى زیاتر لە 42 هەزار تۆن برنجى تایلەندى راگەیاند و دەڵێت: لە بەشەخۆراکى مانگانەدا دابەش دەکرێت.
ئابورى:KNNC
کۆمپانیاى گشتى
بازرگانی ماددە خۆراکییەکان لە وەزارەتى بازرگانى عێراق ئاشکرایکردوە کە 42 هەزار
و 800 تۆن برنجى تایلاندى گەیشتوەتە وڵاتەکە تا بەسەر بریکارەکانى خۆراکدا دابەش
بکرێت.
بەپێی بەیاننامەى
وەزارەتەکە، لەئیستادا ئەو بڕە برنجەى گەیشتوە لە بەندەرى ئوم قەسر پشکنینى بۆ
دەکرێت تا لە کوالێتییەکەى دڵنیا ببنەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە
کە ئەگەر پشکنینەکان دەریانخست کە ئەم بڕە برنجە هاوتاى تایبەتمەندییەکانى برنجى
تایلاندییە و سەلامەتە بۆ بەکارهێنان بەسەر بریکارەکاندا دابەش دەکرێت تا هاوڵاتییان
لێی سودمەندبن.
برنجى تایلاند، بە یەکێک لە جۆرە باشەکانى
برنج دادەنرێت لە جیهاندا بەتایبەت برنجى یاسەمین کە بە تام و بۆنە خۆش و
کوالێتییە باشەکەى ناسراوە.
413 جار خوێندراوەتەوە