سەرۆکی
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەڵێت: پاسەوانی نیشتیمانی و هێزە دەریاییەكانی
وڵاتەكەی نەبونایە شارەكە دەبو بە گۆڕەپانی تاوانكاری و حاكمی ویلایەتی کالیفۆرنیاش
بەبێ دەسەڵات تۆمەتبار دەكات.
هەواڵ:
(KNNC)
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵدا
بڵاویكردوەتەوە؛ بەیارمەتی پاسەوانی نیشتیمانی و هاوكاری هێزە دەریاییەكانی
وڵاتەكەی، لە دو شەوی رابردودا لۆس ئەنجلۆس سەلامەت و پارێزراو بوە، كە كارێكی زۆر
باشیان ئەنجامداوە، ئەگەر هێزەكان نەبونایە شارەكە دەبو بە گۆڕەپانی تاوانكاری.
وتوشیەتی:
بەڕاستی هەمویان بینییان كە غافین نیۆسۆم، حاكمی ویلایەتی كالیفۆڕنیا بەرامبەر بە
كۆنترۆڵكردنی خۆپیشاندانەكان و كۆتایی هێنان بە ئەو دۆخە نەخوازراوە بێ دەسەڵات
بو.
بەمەبەستی
كۆتایی هێنان بەپێکدادانەكان لە نێوان هێزەکانی جێبەجێکردنی یاسا و خۆپیشاندەران
دژی سیاسەتی کۆچبەری ترەمپ، رۆژی یەکشەممەی رابردو دو هەزار ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی
لە لۆس ئەنجلۆس رەوانەی شاری لۆس ئەنجلۆس کران.
114 جار خوێندراوەتەوە