چوار رۆژە
لەژێر فشاری عێراقدا، بەردانەوەی ئاوی دوكان بەشێوەیەكی مەترسیدار زیاد كراوە
و بەپێی ئەو زانیارییانەش دەست كەی ئێن ئێن كەوتوە، ئەم بەردانەوەیە دەبێتە مەترسیی
بۆسەر وشكبونی بەنداوەكە و كەمبونەوەی ئاوی ماڵانیش لە وەرزی هاویندا.
بەدواداچون:KNNC
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە
بەنداوی دوکان بە كەی ئێن ئێنی راگەیاند: حكومەتی عێراق بە فەرمیی حكومەتی
هەرێمی كوردستانی ئاگاداركردوەتەوە كە بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوكان زیاد بكرێت
و ماوەی چوار رۆژیشە ئەو داوایەی عێراق خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە و سێ هێندە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكە زیادكراوە.
ئاشكراشى كرد: بەهۆی ئەوەی
ئەمساڵ بێبارانی روی لە هەرێمی كوردستان كردوە، لەم كاتەدا بەردانەوەی زیادی ئاو،
مەترسیی بۆسەر وشكبونی بەنداوەكە دروست دەكات، سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە
ماوەی چوار ساڵە حكومەتی عێراق فشار دەكات بۆ كەمكردنەوە و وشككردنی ئاوی بەنداوی
دوكان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەپامنێری
كەی ئێن ئێن كەوتون، ئەو بڕە ئاوەی ئێستا لە دوكان بەردەدرێتەوە، مەترسییە و دەبێت
لە مانگی تەمموزدا بەوشێوەیە ئاوەكە بەربدرێتەوە.
لە ئێستادا بەهۆی بێبارانییەوە
كە تەنها 240 ملیمەتر ئاو چوەتە ناو بەنداوی دوكان، ئاوی بەنداوەكە 20 مەتر لەسەر
ئاستی دەریاچەكە دابەزیوە و لەكۆی حەوت ملیار مەتر سێجا، تەنها یەك ملیار و 950 مەتر
سێجا ئاو گلدراوەتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەگەر
بەردانەوەی ئاوەكە بەمشێوە مەترسیدارە بەردەوام بێت، ئەوا كێشە بۆ وشكبونی ئاوی
دوكان و بەردانەوەی ئاوی ماڵان و بەرهەمهێنانی كارەبا دروست دەبێت.
كەی ئێن ئێن/ بڕیار نامیق
881 جار خوێندراوەتەوە