زێلێنسکی: كلیلی چارەسەر كێشەكانی ئۆكرانیا و روسیا لای ترەمپە

KNN : Kurdish News Network
05:48 - 12/06/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئۆكرانیا ئاشكرایدەكات، كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكرانیا و چارەسەرکردنی کێشەکانییان لەگەڵ روسیا، بەدەستی سەرۆكی ئەمەریكایە، چونكە بڕیارەکانی واشنتۆن ئایندەی سزاکان دیاری دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند: بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی ئۆكرانیا و چارەسەرکردنی کێشەکانییان لەگەڵ روسیا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دەتوانێن كاری لەسەر بكات، چونكە، بڕیارەکانی داهاتوی واشنتۆن ئایندەی سزاکان رۆڵی دەبێت لە خێراتركردنی کۆتایی هاتنی جەنگەكە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، ئێستا سەرجەم چارەسەرەكان بەدەست دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکایە، بەهێزی پاکێجی سزاکان پەیوەستە بە ترەمپەوە، هەروەها بەهەمان شێوە خێرایی دەركردنی بڕیارەکان بەخۆیەوە  بەستراوەنەتەوە.


پێشتر، زێلێنسکی لەسەر زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكاوە رایگەیاندبو: ئەگەر روسیا جەنگ رانەگرێت،  سزای بەسەردا دەسەپێنن، بۆیە ئۆكرانیا چاوەڕێی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر مۆسکۆ دەکات، ئاشکراشی کرد؛ لەگەڵ ئەمەریکا رێککەوتون، كە سزاکان وزە و سیستەمی بانکی بگرێتەوە.

144 جار خوێندراوەتەوە