ڕۆژنامەیەکی تورکی بڵاویکردوەتەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا فەماندەی گشتی هەسەدە داوای کردوە ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمڕالی ببینێت، بەڵام تورکیا ڕەتیدەکاتەوە لەگەڵ ئەو فەرماندە کوردەدا کۆبونەوەی فەرمیان ئەنجام دابێت.
هەواڵ:KNNC
ڕۆژنامەی جمهورییەتی تورکیا بڵاویکردەوەتەوە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە)، ویستویەتی سەردانی تورکیا بکات و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە کۆببێتەوە.
بەپێی زانایرییەکانی ڕۆژنامەکە، مەزڵوم ئامانجی ئەوەیە لەگەڵ ئۆجالاندا لە ئیمرالی لەسەر پرسی دانانی چەک کۆببێتەوە، بۆ ئەم کۆبونەوەیە داوای مۆڵەتی لە دەسەڵاتە فەرمییەکانی تورکیا کردوە.
لەو بارەیەوە عومەر چەلیک، وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان ناسراو بە ئاکەپە ڕایگەیاند، هیچ کۆبونەوەیەکی فەرمی لە نێوان هەسەدە و دەسەڵاتدارانی تورکیادا نەبوە، ئەگەر بڕیارێک بدرێت بۆ ئەوەی هەنگاوێک بنرێت سەبارەت بە دانانی چەک و وێنەیەک دەربکەوێت سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم کارە، ئەوا ڕێکخراوی هەواڵگریمان پەیوەندییان پێوە دەکات.
1034 جار خوێندراوەتەوە