دەستەی کەشناسی عێراق
رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە
هەندێک پارێگا 49 پلەی سەدی تۆماردەکرێت.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەینێ هەینی پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵاتەکە
بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، بەشێوەیەک لە نەجەف بەرزترین پلەی گەرما کە 49
پلەیە و لە سلێمانیش نزمترین پلەی گەرما تۆماردەکرێت کە 42 پلەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی
شەممە، کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا سەقامگیردەبێت و پلەکانی گەرما بە بەرزی
دەمێننەوە.
دەستەی کەشناسی عێراق دەشڵێت: رۆژی یەکشەممە پلەکانی گەرما زیاتر
بەرزدەبێتەوە و رۆژی دووشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان کەمێک
دادەبەزن.
285 جار خوێندراوەتەوە