نرخى نەوت نزیکەى سێ دۆلار بەرزبوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
08:01 - 12/06/2025
ئابوری
+
-

بەهۆى کشانەوەى بەشێک لە ستافى باڵیۆزخانەى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کردوە و گەیشتوەتە بەرزترین ئاستى دوو مانگى رابردو.


ئابوری:KNNC


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 69 دۆلار و 49 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دوو دۆلار و 69 سەنت بەرزبوەتەوە.



جگە لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 67 دۆلار 94 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 2 دۆلار و 96 سەنت بەرزبوەتەوە.

406 جار خوێندراوەتەوە