سەرۆكی ئەمەریكا
رایدەگەیەنێت: گفتوگۆی زۆرباشیان لەگەڵ ئێران كردوە و كاتی ئەوەیە كە تاران
سازشبكات، دەشڵێت: لە روسیا و ئۆكرانیا بێ ئومێدبوە.
هەواڵ:
(KNNC)
لە كۆنگرەیەكی
رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاند: لەچوراچێوەی دانوستانەكان
لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران، گفتوگۆی
زۆرباشیان لەگەڵ ئێران كردوە، كاتی ئەوەیە كە ئێران سازش بكات، واشنتۆن رێگری
دەكات كە ئەو وڵاتە ببێت بەخاوەنی چەكی ئەتۆمی.
وتیشی: ویستی
واشنتۆن ئەوەیە كە رێككەوتن لەگەڵ ئێران ئەنجام بدەن، بازرگانی بكەن و لە كێشەكان
دوربكەونەوە.
لەسەر هەڕەشە
بەردەوامەكانی تەلئەبیب بەئامانج گرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەكانی تاران، رونیكردەوە؛
پێدەچێت ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئێران، بەڵام كاتەكەی دیار نییە.
سەرۆكی ئەمەریكا
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەسەلار گەیشتن بەرێككەوتن و كۆتایی هاتن بەجەنگی ئۆكرانیا،
لە روسیا و ئۆكرانیا بێ ئومێدبوە.
209 جار خوێندراوەتەوە