عێراق؛ بەشی دوەمی پارەی وەرگرتنەوەی گەنمی خەرجكرد

KNN : Kurdish News Network
05:15 - 12/06/2025
عێراق
+
-

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە؛ بەشی دوەمی باجی جوتیاران بۆ بەرهەمی گەنمی ساڵی (2025) کە بڕەكەی (500) ملیار دینارە خەرجكرد.


هەواڵ: (KNNC)


میدیا عێراقییەكان ئاشكرایانكرد، وەزارەتی دارایی بە پشتبەستن بە وەرگرتنی رەزامەندی محەمەد شیاع سودانی،  سەرۆک وەزیران و رێنماییەکانی وەزیری دارایی، بەشی ژمێریاری دەستیکردوە بەخەرجكردنی بڕی (500) ملیار دینار بۆ تەرخانكردنی بەشی دوەم لە وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی (2025).


رونیانكردوەتەوە، گرتنەبەری رێوشوێنەكان لە چوارچێوەی پابەندبونی وەزارەتی كشتوكاڵدایە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی نەختینەی دارایی کە بارودۆخ و ژیانی جوتیاران مسۆگەر بکات، ئەوەش بەئامانجی  بەردەوامبون لە چاندنی ئەو بەروبومە كشتوكاڵییانەی ستراتیژین.


میدیا عێراقییەكان ئەوەشیان خستوەتەڕو، لەسەر ئەو بنەمایەی كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بەڵگە رادەستی جوتیاران كراوە، بڕی دیاریكراو راستەوخۆ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بەبێ دواكەوتن رادەستی جوتیاران دەكرێت، هاوكات بەهەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكان رێكارەكانی خەرجكردن چاودێری دەكرێت.

196 جار خوێندراوەتەوە