دوای پێنج
خولەك لە فڕینی فڕۆكەی ئەمەریكی لە جۆری (Boeing 787-8)
لە شاری ئەحمەد ئابادی هندستان، پۆلیسی ئەو وڵاتە ئاشكرایكرد، لە روداوەكەدا تەنها
یەك سەرنشین رزگاری بوە.
هەواڵ:
(KNNC)
سەرباری
ئەوەی كە پێشتر گیان لەدەستدانی تەواوی سەرنشین و تیمی فڕۆكەكەی راگەیاندبو، بەڵام
لە راگەیەندراوێكدا پۆلیسی هندستان بڵاویكردەوە؛ لە روداوی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە،
تەنها یەك سەرنشین رزگاری بوە.
ئەوەیخستوەتەڕو،
رزگاربوەكە ناوی ڤیشواش کومار رامێش، تەمەن 40 ساڵە، رەگەزنامەی بەریتانیی هەیە و
ماوەی (20) ساڵە لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە دەژی، بەڕەچەڵەك خەڵكی هندستانە و ئێستا
لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.
ڤیشواش
کومار، رزگاربوی روداوەكە بە میدیاكانی وتوە؛ لە دوای (30) چرکە فڕین، فڕۆکەکە دەنگێکی
بەرزی لێ دروستبو، دواتر فڕۆکەکە کەوتە
خوارەوە، كاتێكیش هەستاوەتەوە بینیویەتی كە تەرمەكان لەچواردەویا كەوتون.
وتوشیەتی:
ماوەی (20) ساڵە لە لەندەن دەژی، چەند رۆژێکە بۆ سەردانی خێزانەکەی گەڕاوەتەوە بۆ
هندستان.
لای خۆشیەوە،
هێڵی ئاسمانیی تاتای هیندستان رایگەیاند؛ بڕی سەد هەزار دۆلاری بۆ کەسوکاری هەریەك
لە ئەو كەسانەی لە فڕۆكە ئەمەریكییەكەدا گیانیان لەدەستداوە تەرخانكردوە.
82 جار خوێندراوەتەوە