لە ئاهەنگی کوڕەکەی ناتانیاهۆ ئاسمانی ئیسرائیل دادەخرێت

KNN : Kurdish News Network
08:42 - 11/06/2025
جیهان
+
-

دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل بڕیارندا بە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکە بەڕوی فرۆکەدا لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری کوڕەکەی بنیامین ناتانیاهۆ.

 

 

هەواڵ:KNNC

 

 

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆت، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ئاگادارییەکیان بۆ فڕۆکەوانەکان ناردوە کە ئاسمان لە دوری 1.5 کیلۆمەترلە دەوروبەری کێڵگەی رۆنیت لە ناوەڕاستی ئیسرائیل بۆ ماوەی 10 کاتژمێر دادەخرێت جگە لە هێلیکۆپتەرەکانی پۆلیس.

 

 

راپۆرتەکە ئەوەشی تێدا هاتوە، بەرپرسانی ئەمنی ئیسرائیل داواکارییان پێشکەشکردوە بۆ داخستنی ئاسمانی ناوچەکە لە کاتی بەڕێوەچونی ئاهەنگەکەدا کە لە رۆژی دوشەممە ئەنجامدەدرێت و داوایان کردوە لە کاتژمێر (4:00)ـی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر (2:00)ـی بەرەبەیان، ناوچەی دژە فڕین دروستبکرێت.

 

 

دەشڵێت: ئەم بڕیارە نائاساییە، بەو پێیەی کێڵگەی ڕۆنیت دەکەوێتە ناوچەیەکی تەنیشت فڕۆکەخانەی هێرزلییە.

 

 

باسی لەوەشکردوە، ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە بڕیاربو ساڵی رابردو ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی ترس هەبو کە ناتانیاهۆ بکرێتە ئامانج، دواخراوە.

 

 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا سەدان خۆپیشاندەری دژ بە حکومەت لە دەرەوەی ئاهەنگی دەستگیرانی ئەڤنەر نەتانیاهۆ خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، کە لە ماڵی ئەمیت یاردنی بووک بەڕێوەچو.

204 جار خوێندراوەتەوە