لە عێراق دەستبەسەر
500 دۆنم زەویی بەناوکراوی عەلی حەسەن مەجید و دو برایدا گیرا و بەرپرسێکیش دەڵێت:
125 دۆنم لەو زەوییانەی عەلی حەسەن مەجید لە کەرکوکن.
هەواڵ:KNNC
عەباس موتعیب شامی جێگری
سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی سندوقی گەڕاندنەوەی سامانەکانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی
یاسای ئەحکامی یاسای ژمارە 72ی ساڵی 2017 دەستیانگرتوە بەسەر 501 دۆنم زەوی کە تۆمارکرابو
بەناوی عەلی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیایی و و دوان لە براکانی بە ناوەکانی
فازیڵ حەسەن مەجید و عەبد حەسەن مەجید، کە ئامۆزای سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی ڕژێمی
بەعسی عێراقن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی
بەڕێوەبردنی سندوقەکە ئاماژەی بەوەش داوە، لە کۆی ئەو 501 دۆنم زەوییەی دەستی
بەسەردا گیراوە، تەنها لە کەرکوک 125 دۆنم زەویی بە ناوی عەلی حەسەن مەجیدەوە
بوە.
154 جار خوێندراوەتەوە